گەرچی من دوای تۆ بۆ خەم
مامەوە قاینا تۆ سەلامەت بی
گەردنی خۆشت ئازا بێ
گەرچی لە دوات خۆشیم نەدی
چاوم لە دوات نابێ وللە
ئارەزومە لە دوام بێ بەخت نەبی
بڕۆ بە سەلامەت حەبیبی دڵ
کوێر بم لە من خێرت نەدی
دەی مەگەر لە جێگەی دڵ بەردم
هەڵگرتووە لە ناو سنگما؟
خودا مەگەر تۆ بە گەورەیت
ئاوێک بکەی بە ناو دڵما
دەی مەگەر لە جێگەی دڵ بەردم
هەڵگرتووە لە ناو سنگما؟
خودا مەگەر تۆ بە گەورەیت
ئاوێک بکەی بە ناو دڵما
توشی داوی خۆم بوم لەگەڵ
خەم و دەردا بە ڕێی ئەکەم
باشە ئیتر ئارام ئەگرم
ئارام نەگرم ئەبێ چی بکەم
خودا شاهیدە چەند گرانە بۆم
بە ڕۆشتنی تۆ من بکەم بڕوا
ئەزانم ڕۆژێ خەمت ئامبا و
بیر کردنت سەرم ئەخوا
دەی مەگەر لە جێگەی دڵ بەردم
هەڵگرتووە لە ناو سنگما؟
خودا مەگەر تۆ بە گەورەیت
ئاوێک بکەی بە ناو دڵما
دەی مەگەر لە جێگەی دڵ بەردم
هەڵگرتووە لە ناو سنگما؟
خودا مەگەر تۆ بە گەورەیت
ئاوێک بکەی بە ناو دڵما